Kurdistan Press - ئێران نەخێری بە ئەمریکا دا ئێران نەخێری بە ئەمریکا دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران نەخێری بە ئەمریکا دا

ئێران پێشنیازێکی ئاگربەستی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکای ڕەتکردەوە کە لە ڕێگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە گەیەندراوەتە تاران. ئەم ڕەتکردنەوەیە لە کاتێکدایە کە واشنتن هەڕەشەی بەرفراوانکردنی شەڕەکە و بەئامانجگرتنی ژێرخانی هەستیاری ئێران دەکات.
بەپێی وتەی بەرپرسانی ئێرانی و عێراقی، سەردانەکەی عەلی ئەلزەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران، دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ترەمپ لە کۆشکی سپی هاتووه‌. بەرپرسانی ئێران ئاماژەیان بەوە کردووە، حکومەتەکەیان ئامادە نییە هیچ ڕێککەوتنێکی کاتی پەسەند بکات کە تیایدا پرسی کۆنتڕۆڵکردنی گەرووی هورمز بە هەڵپەسێردراوی یەکلایی نەکراوەیی بمێنێتەوە.
لە ڕەوتی سەردانەکەیدا، زەیدی لە تاران لەگەڵ مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، محەمەد باقڕ قالیباف دانوستانکاری باڵا و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە. عێراقچی لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەی ڕایگەیاند؛ زەیدی تێڕوانینەکانی خۆی لەبارەی سەردانەکەی بۆ واشنتن خستووەتەڕوو، بەڵام جەختی کردەوە گرفتەکە لە گەیاندنی پەیامەکاندا نییە، بەڵکو لە تێڕوانینی "نالۆژیکی و چاوبرسییانە"ی ئەمەریکادایە.
هاوکات، بەرپرسانی ئێرانی ئاماژەیان بەوە کردووە کە هێزە چەکدارەکانیان خۆیان بۆ ئەگەری بەرفراوانبوونی شەڕەکە ئامادە دەکەن ئەگەر ترەمپ هەڕەشەکانی بۆ سەر تاران و ژێرخانە هەستیارەکان جێبەجێ بکات. جەختیشیان کردووەتەوە لە حاڵەتی ڕوودانی سناریۆیەکی لەو شێوەیەدا، ئێران چوارچێوەی ڕووبەڕووبوونەوەکە لەسەر ئاستی ناوچەکە بەرفراوان دەکات، لەوانەش بەئامانجگرتنی تەلئەبیب و داواکردن لە حوسییەکان بۆ داخستنی گەرووی باب ئەلمەندەب لە دەریای سوور.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا