سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی مووشەکی و درۆنیدا، توانیویانە چەند فڕۆکەیەکی جەنگی و فڕۆکەیەکی بەنزینبەخشی هێزەکانی ئەمەریکا لە بنکەیەکی سەربازی لە وڵاتی ئۆردون بە ئامانج بگرن.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئامانجەکە بریتی بووە لە تێکشکاندنی توانای ئاسمانی ئەو بنکەیە و زیانی ماددی زۆر بە پێگە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە گەیشتووە. تا ئێستا لایەنی ئەمەریکی بە فەرمی وردەکاری زیانەکانی ڕانەگەیاندووە.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه