بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند کە هێزەکانیان بۆ ماوەی 90 خولەک بە خەستی دوورگەی تەنبی گەورەیان لە کەنداودا بۆردومان کردووە.
لەم هێرشەدا کە بە بۆمبی زیرەک ئەنجامدراوە، چەندین ئامانجی ستراتیژی کراونەتە نیشانە، لەوانە:
پەکخستنی سیستمی بەرگری کەناراوەکانی ئێران.
تێکشکاندنی کۆگاکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکەکانی سەر بە سوپای پاسداران.
ئامانجی هێرشەکە: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سێنتکۆم، ئەم ئۆپەراسیۆنە بە مەبەستی لاوازکردنی تواناکانی ئێرانە بۆ هێرشکردنە سەر گەرووی ستراتیژیی هورمز و پاراستنی ئاسایشی دەریاوانی لە ناوچەکەدا.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه