ئیسرائیل و لبنان بە سەرپەرشتی ئەمریکا ڕێککەوتنی ئاگربەستیان واژوو کرد؛ خاڵە سەرەکییەکان ئاشکرا کران
میدیاکان دەقی ڕێککەوتننامەی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لبنانیان بڵاوکردەوە، کە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا واژوو کراوە. ئامانجی سەرەکی ڕێککەوتنەکە کۆتایهێنانە بە ململانێکان و چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا.
خاڵە گرنگەکانی ناو ڕێککەوتننامەکە:
بنیاتنانی پەیوەندی دراوسێیەتی: هەردوولا بە فەرمی خواستی خۆیان بۆ هێنانەدی ئاشتی، ئاسایشی بەردەوام و پەرەپێدانی پەیوەندی دراوسێیەتی باش ڕاگەیاندووە.
چارەسەری ناکۆکییەکان و لیژنەی هاوبەش: کێشەکان لە ڕێگەی دانوستانی ڕاستەوخۆ و بە ناوبژیوانی ئەمریکا چارەسەر دەکرێن. هەروەها گرووپێکی هاوئاهەنگی سەربازی بە بەشداری حوکمەتی هەردوولا و ئەمریکا بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە پێکدەهێنرێت.
کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل و چەکداماڵینی حزبوڵا: سوپای لوبنان دەبێتە تاقە هێزی خاوەن سەروەری و کرداری لە تەواوی خاکی وڵاتەکەدا. دوای داماڵینی چەکی حزبوڵا و هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانەکەی، سوپای ئیسرائیل قۆناغ بە قۆناغ لە خاکی لوبنان دەکشێتەوە.
جێگیربوونی سوپای لوبنان لە سەر سنوور: هێزەکانی سوپای لوبنان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سوپای ئیسرائیل، هەنگاو بە هەنگاو لە ناوچە سنوورییەکان جێگەی هێزەکانی ئیسرائیل دەگرنەوە.
هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانکردنەوە بە مەرج: ئەمریکا و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی هاوکاری دارایی پێشکەشی حکومەتی لوبنان دەکەن بۆ ژێرخانی ئابووری و گەشەسەندن، بەو مەرجەی حکومەتی لوبنان ڕێگە نەدات هیچ بڕە پارەیەک بگاتە دەست گرووپە چەکدارە ناحکومییەکان و دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه