Kurdistan Press - بە پەیامێک ئێران ترەمپ شۆک کرد بە پەیامێک ئێران ترەمپ شۆک کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بە پەیامێک ئێران ترەمپ شۆک کرد

​سەرکردە باڵاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکی هاوبەش و هاوکاتدا وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایان دایەوە و ڕایانگەیاند، کە لە ناوخۆی ئێراندا هیچ جیاوازییەک لە نێوان توندڕەو و میانڕەودا نییە.
​ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٣ـی ٤ـی ٢٠٢٦، هەریەکە لە مەسعوود پزیشکیان (سەرۆک کۆمار)، محەمەد باقر قالیباف (سەرۆکی پەرلەمان) و غولام حوسێن موحسین ئیژەیی (سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری)، پەیامێکی هاوشێوەیان بڵاوکردەوە. 
لە پەیامەکەدا هاتووە: "لە ئێرانی ئێمەدا توندڕەو و میانڕەو بوونی نییە، هەموومان ئێرانی و شۆڕشگێڕین."
​ئەم کاردانەوەیە دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو بەرپرسانی ئێران دابەشبوون بەسەر دوو بەرەی توندڕەو و میانڕەودا و "نازانین کێ بڕیارە بەدەستی یەکەمە". لە بەرامبەردا، سەرکردەکانی ئێران جەختیان کردەوە کە بە یەکگرتوویی گەل و دەوڵەت و بە "گوێڕایەڵی تەواو لە ڕێبەری مەزن"، هەر دەستدرێژکارێکی تاوانبار پەشیمان دەکەنەوە.
​لە کۆتایی پەیامە هاوبەشەکەدا هاتووە: "یەک خودا، یەک ڕێبەر، یەک نەتەوە، و یەک ڕێگە؛ ئەویش ڕێگەی سەرکەوتنی ئێرانی ئازیزتر لە گیان."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا