دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە سێ شاری گەورەی ئێران بیسترا و تا ئێستا زیانە گیانی و ماددییەکان دیارنین، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشیان کردووەتە سەر شارەکانی تاران، شیراز و تەورێز.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی ئادار، لە چەندین شاری ئێران دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیستراوە، ژمارەیەک باڵەخانە کراوەتە ئامانج و دەنگی گەورە لە شوێنی تەقینەوەکان بیستراوە و دووکەڵ بەرزبووەتەوە.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشی بەرفراوانیان کردووەتە سەر شارەکانی تاران، شیران و تەورێز.
هەر لە بارەی تەقینەوەکانەوە میدیا ناوخۆییەکانی ئێران دەڵێن، چەند باڵەخانەیەک لە تارانی پایتەخت کراونەتە ئامانج و زیانی گەورە بە ناوچەکە گەیەنراوە.
لە سەرەتایی دەستپێکردنی شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا و ئێراندا، تاران بە مووشەک و درۆن کراوەتە ئامانج و زیانی گیانی و ماددی زۆریش بەر شارەکە کەوتووە.
بەپێی بەدواداچوونی میدیاکانی ئەمریکا، تێچووی شەڕەکە تا ئێستا زیاتر لە 12 ملیار دۆلار بووە و ئیسرائیلیش دەڵێت زیاتر لە 15 ملیار دۆلار خەرجی شەڕیان لەسەر بووە.


وەڵام بدەوه