Kurdistan Press - ئێستا؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ كانێكی خه‌ڵووز له‌ باكووری توركیا ڕووی دا ئێستا؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ كانێكی خه‌ڵووز له‌ باكووری توركیا ڕووی دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێستا؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ كانێكی خه‌ڵووز له‌ باكووری توركیا ڕووی دا

کەمێک پێش ئێستا؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ كانێكی خه‌ڵووز له‌ باكووری توركیا ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ نزیكه‌ی 50 كرێكار له‌ قوڵایی سه‌دان مه‌تر له‌ژێر زه‌وی گیریان خواردووه.

 به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌ ناوخۆییەکانی وڵاتەکە بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ به‌سه‌دان كه‌س له‌ ده‌ورووبه‌ری باڵه‌خانه‌یه‌كی زیانپێگه‌یشتوو له‌نزیک كانه‌خه‌ڵووزه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه‌،كانه‌ خه‌ڵووزه‌كه‌ له‌ شارۆچكه‌ی ئه‌مسارا له‌ كه‌ناری ده‌ریایی ره‌ش ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

هەر بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان زیاتر لە 2 کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 20 کەسی دیکەش بریندارن.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیا دوای ڕووداوه‌كه‌ داوای له‌ وه‌زیرانی ناوخۆ و وزه‌ی توركیا كرد بچنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و سه‌رپه‌رشتی هه‌وڵه‌كانی ڕزگاركردنی كرێكاره‌كان بكه‌ن.

نورتاش ئه‌رسه‌لان ‌پارێزگاری بارتن به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: پێنج كه‌س له‌ قوڵایی 350 مه‌تر گیریان خواردووه‌ و 44 كه‌سیش له‌ قوڵایی 300 مه‌تر له‌ژێر زه‌وی گیریان خواردووه‌.

ڕاشیگەیاند: 8 كرێكاری كانه‌كه‌ توانیویانه‌ به‌په‌له‌ له‌ كانه‌كه‌ ده‌ربچن و ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن، هه‌وڵه‌كانیش بۆ ڕزگاركردنی كرێكاره‌كان به‌ره‌وامه‌

سەبارەت بە هۆکاری ڕوودانی تەقینەوەکەش به‌رپرسانی توركیا ئاماژە بەوە دەدەن کە هێشتا زووه‌ هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ ئاشكرا بكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه