Kurdistan Press - ڕادارەکانی ئیسرائیل نەماون ڕادارەکانی ئیسرائیل نەماون | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕادارەکانی ئیسرائیل نەماون

سوپای پاسدارانی ئێران ئەنجامدانی شەپۆلی 26ەمی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد، بەهۆی لەکارکەوتنی سیستمی ڕادارەکانی ئیسرائیلەوە، پێکانی ئامانجەکان زۆر ئاسان بووە.
ئەمڕۆ شەموو حەوتی ئاداری 2026، سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ڕای گەیاند، لە میانی ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان  و مووشەکەکان، کە بە کۆدی (حەیدەر کەرار) ئەنجام درا، ئامانجەکان لە باکوور و باشووری خاکە داگیرکراوەکان (ئیسرائیل) بە وردی پێکران.
بەپێی بەیاننامەکە، لەم هێرشەدا کەڵک لە نەوەی نوێی سەری جەنگیی مووشەکەکانی جۆری "عیماد و قەدر"، لەگەڵ ژمارەیەک سەری جەنگیی "خەیبەر" وەرگیراوە.
سوپای پاسداران دووپاتی کردەوە، بەهۆی ئەوەی لە شەپۆلەکانی پێشوودا سیستمی ڕاداری دوژمن تێکشکێنراوە، پێکانی ئامانجەکان زۆر ئاسانتر بووە و هەموو ئەو مووشەکانەی هاوێژراون، لە ئامانجە دیاریکراوەکانیان داوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا