Kurdistan Press - هێرشکرایە سەر هەسەدە هێرشکرایە سەر هەسەدە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هێرشکرایە سەر هەسەدە

 

هێزەکانی سووریای دیموکرات: سوپای سووریا بە درۆن هێرشی کردووەتە سەرمان

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ئەمڕۆ هەینی ڕای گەیاند، شەوی ڕابردوو لە گوندەكانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب، ڕووبەڕووی هێرشێکی درۆنیی هێزەکانی حكوومەتی سووریا بوونەتەوە.

هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا کە ناوەندی ڕاگەیاندنی بڵاوی کردووەتەوە  ڕای گەیاندووە "درۆنەکە شەوی هەینی، گوندەکانی ئیمام و ئوم تینەی لە باکووری دێر حافر بۆردمان کردووە، هەروەها دەروازە نزیکەکەش بە چەکی قەناس کراوەتە ئامانج."

هەسەدە ڕوونی کردووەتەوە کە "بۆردمانەکە زیانی ماددیی بە موڵک و ماڵی هاووڵاتییانی مەدەنی و دەوروبەری شوێنە ئامانجگیراوەکان گەیاندووە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانیی لێ بکەوێتەوە.

هەسەدە ئەم هێرشانەی بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەقامگیریی ناوچەکە و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی هاووڵاتییانی مەدەنی ناوبردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه