دانوستانکارێکی سەرەکی چین رایگەیاند، ئەمریکا و چین گەیشتوونەتە کۆدەنگییەکی سەرەتایی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە بازرگانییەکانیان لە مالیزیا، چەند ڕۆژێک پێش کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوى نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شی جینپینگ سەرۆکی چین.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، لی شینگانگ، نوێنەری چین بۆ بازرگانی نێودەوڵەتی و جێگری وەزیری بازرگانی دوای دوو ڕۆژ لە گوتووێژ لە پایتەختی مالیزیا له‌گه‌ل شاندی بازرگانی ئه‌مریكا بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند، به شێوه‌ی سه‌ره‌تایی كۆده‌نگ بووین له‌گه‌ل رێككه‌وتنی بازرگانی له قۆناغی یه‌كه‌مدا.
راشیگه‌یاند: چین و ئەمریکا بەشێوەیەکی بنیاتنەر گفتوگۆیان لەسەر چارەسەری گونجاو کردووه بۆ ئەو پرسانەی کە جێگەی نیگەرانی هەردوولا بوون و گەیشتینه کۆدەنگییه‌كی سەرەتایی.


وەڵام بدەوه