تا ئێستە گفتوگۆكانی نێوان هەسەدە و دیمەشق بە میانگیریی ئەمەریكا بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئاداری رابردووی دیمەشق لە نێوانیان بەردەوامە، لە ماوەی دوایی پەرەسەندی بە خۆیەوە بینی و شاندێكی باڵای هەسەدە سەردانی دیمەشقی كرد و بڕیاریان لەسەر دەست پێكردنی یەكخستنەوە هێزەكانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا لە چوارچێوەی سێ فەیلەق دا، ئەمڕۆ جارێكی تر توركیا هەسەدەی وریا كردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم وەزارەتی بەرگریی توركیا لە بەیاننامەیەكدا داوای لە هەسەدە كرد كە هیچ كار و قسەیەك نەكات زیان بە یەكپارچەیی سووریا بگەیەنێت، دووپاتی كردەوە كە یەكخستنەوەی هێزەكانی هەسەدە لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی سووریا كارێكی زۆر گرنگە و بە بەردەوام لە لایەن توركیاوە چاودێری دەكرێت.
هەفتەی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا و هاكان فیدران وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بە توندی هەسەدەیان وریا كردەوە كە دەبێت خۆی لەگەڵ سوپای سووریا یەك بخاتەوە، بە گشتی لەوتەی رووخانی رژێمی بەشار ئەسیەد لە سووریا لە كۆتایی ساڵی رابردوو، تا ئێستە ئەنقەرە دووپات لە یەكخستنەوەی هێز و ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لەگەڵ دیمەشق دەكاتەوە.
وەڵام بدەوه