لە هاوینی ئەمساڵدا فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتيی نوێ لە پاریس بۆ بەشار ئەسەد دەرچوو بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشی کیمیایی کوشندە لە ساڵی 2023دا، بەمەش ژمارەی ئەو فەرمانی دەستگیرکردنانەی کە لەلایەن دادگاکانی فەرەنسا دەرکرابوون لە دژی سەرۆکی پێشووی سووریا گەیشتە سێ فەرمانی دەستگیرکردن.
ئاژانسی ههواڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه، سەرچاوەیەکی دادوەری فهرهنسا ئهمرۆ پێنجشەممە راگەیاندووه، ئەم فەرمانی دەستگیرکردنە کە بەهۆی هاوبەشبوون لە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانەکانی جەنگ دەرچووە، لە 29ی تەمموزدا لە لایەن دادوەرانی لێکۆڵینەوەی پاریسەوە واژۆ کراوە، ئەمەش تەنها چەند رۆژێک دوای هەڵوەشاندنەوەی یەکەمین فەرمانی دەستگیرکردن لە دۆسیەکەدا
ئهوهش هاتووه: لە 25ی تەمموزدا دادگای کاساس فەرمانی دەستگیرکردنی هەڵوەشاندەوە کە لە تشرینی دووەمی 2023 دەرچووبوو، بە ئاماژەدان بە پارێزبەندی رەها بۆ سەرۆکێکی دانیشتووی دەوڵەت. لەو کاتەدا ئەسەد هێشتا سەرۆکی سوریا بوو.
بەڵام دادگای باڵای دادوەریی فەرەنسا رێگەی دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی زیادەی لە دژی ئەسەد دا، دوای لابردنی سەرۆکی پێشووی ئەسەد لە 8ی کانوونی دووەمی 2024 دا.
هەر لەو ڕۆژەدا، داواکاری گشتیی نیشتمانیی دژەتیرۆر (پنات) کە تایبەتە بە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی له فهرهنسا، داوای فەرمانی دەستگیرکردنی نوێی بۆ ئەسەد دهرکردووه.
هۆكاری ئهم بڕیارهی دادگای فهرهنسا دەگەڕێتەوە بۆ كیمیابارانی رژێمی ئهسهد بۆ سهر هاووڵاتییانی لە 5ی ئابی 2013 لە عەدرا و دوما ئەنجامدراون و بەهۆیەوە 450 کەس بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی دادوەری فهرهنسا بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی راگەیاند، لەم دۆسیەیەدا كه لە 16ی تەمموزدا دهرچووه فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تەلال مەخلوف، فەرماندەی پێشووی لیوای 105ی پاسەوانی کۆمارییەکانی سووریا دەرچووە.
هەروەها فەرمانی دەستگیرکردن کە لە تشرینی دووەمی 2023 دەرچووە بۆ ههر یهك له ماهر ئەسەد، برای سەرۆکی لابراو و فەرماندەی فیرقەی چوارەمی سوپا، هەروەها دوو ئەفسەری باڵا بە ناوەکانی غەسان عەباس و بەسام ئەلحەسەن.
ئهوهش خراوهتهڕوو: لە دوای دەرچوونی یەکەم یاداشتەوە، قوربانییەکان بە بەردەوامی داوای هاتنه دهنگی کاریگەریان کردووە لەسەر ئاستی ئەوروپا و نێودەوڵەتی، بەکارهێنانی کاریگەرانەی میکانیزمەکانی هاوکاری.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، قوربانییەکان هیوادارن دەسەڵاتدارانی فەرەنسا ڕێوشوێنی چالاکانە و کاریگەر بگرنەبەر بۆ ئەوەی بەشار ئەسەد لە دادپەروەری دەربازی نەبێت، بۆ ئەوەی ئەو تاوانانە بێ سزا نەمێننەوە.
وەڵام بدەوه