Kurdistan Press - بریاری یەکلاییکەرەوە درا بریاری یەکلاییکەرەوە درا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بریاری یەکلاییکەرەوە درا

بەپێی پڕۆژەیەكی هاوبەشی ئەوروپا و میسر، پێویستە بزووتنەوەی حەماس واز لە دەسەڵات لە كەرتی غەزە بێنێت و چەكەكانی رادەست بكات، ئەوەش لە میانی لووتكەیەكی ئەوروپی- میسری كە لە برووكسل لە بەلجیكا دێتە سازكردن.

بەپێی بەیاننامەیەكی لووتكەكە، كە بە بەشداریی ژمارەیەك لە سەركردەكانی ئەوروپا و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر بەڕێوە دەچێت، داوا لە هەموو لایەنەكان كراوە بۆ بواردان بە هاتنی یارمەتییە مرۆییەكان بۆ كەرتی غەزە و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی رۆڵی سەرەكیان لە دابەشكردنی هەبێت.  

بەیاننامەكە داوای لە هەردوولا كردووە پابەندی چارەسەری دوو دەوڵەت بن، بە توندیش سەركۆنەی فرەوانخوازیی ئیسرائیل بۆ كۆمەڵگەكانی جوونشین لە بەری رۆژئاوا و توندوتیژی كۆمەڵگەنشینەكان كرد كە پێشێلكاریی زەقی یاسای نێودەوڵەتین، ئەوروپا و میسر بە توندی راگواستنی فەلەستینییەكان رەت دەكەنەوە و پاڵپشتیی خۆیان بۆ دەسەڵاتی فەلەستینی و چاكسازییەكانی دەربڕی، جیا لە دەربڕینی پاڵپشتی بۆ دەستەیەكی تەكنۆكرات بۆ ئیدارەدانی كاتیی كەرتی غەزە. 

بەیاننامەی لووتكەكە دووپاتی كردەوە كە دەبێت بزووتنەوەی حەماس سنوورێك بۆ دەسەڵات و فەرمانڕەوایەتی لە غەزە دابنێت و چەكەكانی رادەست بكات و هیچ رۆڵێكی لە داهاتووی كەرتەكە نەمێنێت، لەگەڵ ئامادەیی ئەوروپا و میسر بۆ پاڵپشتیكردنی دەزگە تەناهییە قەلەستینییەكان و پابەندبوون بە بەشداریكردن لە ئاوەدانكردنەوەی غەزە لە رێگەی كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی كە لە دوای وەستانی یەكجارەكی شەڕ لە میسر دێتە سازكردن. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه