Kurdistan Press - مەزڵووم عەبدی قسەی کۆتایی کرد مەزڵووم عەبدی قسەی کۆتایی کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەزڵووم عەبدی قسەی کۆتایی کرد

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، جەختی لەوە کردەوە کە پرۆژەی لامەرکەزییەت بنەمای تێڕوانینی "هەسەدە"یە بۆ داهاتووی وڵات، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەوان داوای دەوڵەتێکی یەکگرتووی سووری دەکەن کە لەسەر سیستمێکی حوکمڕانی لامەرکەزییەت بونیادنرابێت و مافەکان بۆ هەموو پێکهاتەکان دەستەبەر بکات. هەروەها باسى له‌وه‌ كرد، ئاماژه‌ هەن کە گۆڕانکاریی ئەرێنی لە هەڵوێستی تورکیادا بەرامبەر بە بەشداریکردنی (هەسەدە) لە سوپای سووریادا هەیە، ئباسى له‌وه‌ش كرد کە فەرماندەکانی هێزەکانی ئەوان پۆستی گرنگیان لە وەزارەتی بەرگری و فەرماندەیی سوپادا دەبێت.

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت: لەگەڵ دیمەشق بۆ یەکخستنی هێزەکان لە چوارچێوەی هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆدا، گەیشتووینەتە ڕێککەوتن.

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانیدا لەگەڵ ئاژانسی (ئه‌سۆشێتدت پرێس)، له‌باره‌ى گفتوگۆكانى نێواند هه‌سه‌ده‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانى دیمه‌شق، ڕایگه‌یاند: "لەگەڵ دیمەشق سەبارەت بە میکانیزمی یەکخستنی هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆدا گەیشتووینەتە ڕێککەوتن و گفتوگۆكان به‌رده‌وامن".

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات گوتیشی: "دروستکردنی هێزێکی تۆکمە لە دەرەوەی ئەجێندای سیاسی، کە ئامانجی سەرەکی پاراستنی خاکی سووریا بێت، گرنگە".

مەزڵووم عەبدی باسی له‌وه‌ش كرد:"هێزەکانی سووریای دیموکرات، هێزێکی گەورەیە، تێکەڵبوونی بە سوپای سووریا، کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر بەهێزبوونی سوپاکە دەبێت، زۆرینەی کێشەکانیش چارەسەر دەکات".

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت: "ئێمە کە باس لە هەسەدە دەکەین، باس لە هێزێکی گەورە دەکەین کە زیاتر لە 10 هەزار جەنگاوەر پێکدێت، ئەو ژمارە زۆره‌ نابێته‌ گرووپی بچووک بچووک، بەڵکوو سەر بە دامەزراوەیەک دەبن، لەسەر بنەمای ڕێکخستنی سەربازیی گەورە دەست بە ئەرکەکانیان دەکەن لە سایەی وەزارەتی بەرگریی سووریا".

سەبارەت بە ڕووداوی کەناراوەکان، مەزڵووم عەبدی گوتی: "ئەوەی لە کەناراوەکان و سوەیدا چەند جارێک دووبارە بوونەوە متمانەی کەم کردینەوە، چونکە کێشەیان دروست کرد، ئەو کێشانە وایان کرد جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی 10ـی ئادار دوا بکەوێت. دەشڵێت: ئەم ڕێککەوتنە ڕێگە لە دەستووەردانی تورکیا لە ناوخۆی سووریا دەگرێت".

لە 10ـێ ئاداری 2025، مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد کە چەند بڕگەیەکی لەخۆ گرتبوو، لە سەروویانەوە یەکخستنی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی سەر بە ئیدارەی خۆسه‌ر لە دامەزراوە نیشتمانییەکاندا تا کۆتایی ئەمساڵ، لە کاتێکدا ڕێککەوتنەکە بۆچوونی جیاوازی لە نێوان هەردوولادا دروست کرد کە ڕێگری لە پێشڤەچوونی و جێبەجێکردنیدا کرد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه