Kurdistan Press - ئیسرائیل کاری خۆی کرد ئیسرائیل کاری خۆی کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل کاری خۆی کرد

حوسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، رۆژی پێنجشەممە رایانگەیاند، سوپاسالاری گرووپەکەیان لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کوژراوە و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکەن.

راگەیێنراوێکی سەربازیی حوسییەکان بڵاویکردەوە، لیوا محەممەد غەماری لە "شەڕێکی شەرەفمەندانەدا دژی دووژمنی ئیسرائیلی" گیانی لەدەستداوە، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر بخاتەڕوو.

مردنی ئەو فەرماندەیە چەند رۆژێک دوای راگەیاندنی ئاگربەست دێت لە جەنگی دوو ساڵەی غەززەدا، کە لەو ماوەیدا حوسییەکان چەندینجار هێرشیانکردە سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل و کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور.

لە راگەیێندراوەکەی حوسییەکاندا هاتووە، غەماری لەگەڵ "هاوەڵەکانی" و کوڕە 13 ساڵانەکەیدا گیانی لەدەستداوە، بەڵام رێکەوتی هێرشەکەی دیاری نەکردووە.

پێشتر سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبوو، بارەگای سوپاسالاری حوسییەکان لە سەنعا یەکێک بووە لە ئامانجەکانی دوایین هێرشە ئاسمانییە گەورەکانی ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن لە کۆتایی مانگی ئەیلوولدا.

بەڵام یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رۆژی پێنجشەممە لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند، غەماری "بەهۆی برینەکانییەوە گیانی لەدەستداوە" کە لە هێرشێکی کۆتایی مانگی ئابدا بەهۆیەوە بریندارببوو؛ هەمان ئەو هێرشەی کە بووە هۆی کوژرانی سەرۆکوەزیرانی حوسییەکان و نیوەی کابینەکەی.

حوسییەکان لە راگەیێنراوەکەیاندا جەختیانکردەوە: "شەڕەکان لەگەڵ دووژمن کۆتاییان نەهاتووە و دووژمنی زایۆنی (ئیسرائیل) سزای خۆی لەسەر ئەو تاوانانەی ئەنجامیداوە، وەردەگرێت."

حوسییەکان، کە بەشێکن لە "بەرەی موقاوەمە"ـی ئێران دژی ئیسرائیل و ئەمریکا، لە ماوەی جەنگی غەززەدا هێرشیان کردووەتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا.

ئەوان رایانگەیاندووە، لە کاتی هەڵمەتەکەیاندا 758 ئۆپەراسیۆنی سەربازییان کردووە و 1835 مووشەک و درۆنیان بەکارهێناوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه