ئه‌فیخاى ئه‌درعى گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل راى گه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل، له هێرشێكدا هه‌یسه‌م عه‌بدوڵا به‌كرى كوشتووه كه به‌رپرسى دارایى حزبوڵاى لبنانه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 25ى حوزه‌یران، ئه‌فیخاى ئه‌درعى گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل له "ئێكس" زانیاریى له‌سه‌ر كوشتنى به‌رپرسێكى حزبوڵا بڵاو كردووه‌ته‌وه. ئه‌درعى باسى له‌وه كردووه دوێنێ به رێنوێنى زانیاریى هه‌واڵگری، فڕۆكه‌كانى ئیسرائیل له ناوچه‌یه‌كى باشوورى لبنان، توانیویانه هه‌یسه‌م عه‌بدوڵا به‌كرى بكوژن كه سه‌رۆكى تۆڕى سادقه بۆ گۆڕینه‌وه‌ى دراو.
گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل دووپاتى ده‌كاته‌وه، تۆڕى سادق وه‌ك ژێرخانێكى هه‌ڵگرتن و حه‌واڵه‌كردنى پاره‌ى حزبوڵا به‌كار هاتووه، به‌رپرس بووه له پێدانى پاره به حزبوڵا به رێنوێنیى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران.
ئه‌درعى ده‌شڵێ، "ئه‌و پارانه‌یش بۆ مه‌به‌ستى سه‌ربازى به‌كار هاتوون". له ماوه‌ى رابردوویشدا ئیسرائیل كوشتنى چه‌ندان به‌رپرسى حزبوڵاى راگه‌یاندووه
وەڵام بدەوه