Kurdistan Press - بنیامین ناتانیاهو : ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین بنیامین ناتانیاهو : ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بنیامین ناتانیاهو : ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند گورزی توندیان لە ئێران وەشاندووە و سەرلەنوێ جەخت لە گۆڕینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە.


ئەمشەو بنیامین ناتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند،  هێزەکانی سوپا و مۆساد لەئۆپەراسیۆنی هەستانەوەی شێردا، کردەوەی قارەمانانە ئەنجام دەدەن.
وتیشی،  سوپاسی سەرۆک ترەمپ دەکەین بۆ هەوڵە هاوبەشەکانی و لەگەڵ ئەمریکا دەستکەوتی بێوێنەمان بەدەستهێنا و سوپاسی دۆستی گەورەمان ترەمپ دەکەین بۆ ئەو کارە شەرەفمەندانەی سوپای ئەمریکا لە گەیاندنی زیانێکی زۆر بە دامەزراوەی فۆردۆ.
ناتانیاهو ڕاشیگەیاند، ” وتم ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین، ئەمڕۆش هەر ئەوە دەکەین” و زۆر نزیکین لە گەیشتن بە ئامانجەکانی شەڕی ئێران.
ئەوەشی ختسەڕوو کە  ئێران دەیەوێت لەناومان ببات، ئێمەش زۆر نزیکین لە نەهێشتنی توانا ئەتۆمی و مووشەکییەکانی.
سەبارەت بە هێرشەکانیش وتی: “ئێمە پێشوەختە کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکەمان ناهێنین و زیاتر لەپێویستیش درێژەی پێنادەین”.
ناتانیاهو ڕاشیگەیاند،  هەڵسەنگاندن بۆ بابەتەکان دەکەین و کاردەکەین بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دامەزراوەی فۆردۆ هیچ مەترسییەک بۆ سەر ئێمە دروست نەکات.
وتیشی: “ئۆپراسیۆنەکانمان بۆ سەر ئێران زیاتر لەگەیشتن بە ئامانجەکانمان لە غەززە نزیکمان دەکاتەوە”.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕاشیگەیاند، ئێران، بە وێرانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی و کوشتنی زاناکانی گورزی توندی بەرکەوتووە و ئێمەش بەئیرادەین بۆ تەواوکردنی ئەو ئەرکە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه