Kurdistan Press - وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ؛ کوژرانی فەرماندەیەکی دیکەی سوپای پاسدارانی ڕاگەیاند وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ؛ کوژرانی فەرماندەیەکی دیکەی سوپای پاسدارانی ڕاگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ؛ کوژرانی فەرماندەیەکی دیکەی سوپای پاسدارانی ڕاگەیاند

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران بۆ کاروباری فەلەستین و فەرماندەی یەکەی درۆنەکانی سوپای پاسدارانی ڕاگەیاند.
ڕۆژی شەممە 21ـی حوزەیران، ئیسرائیل گانتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سەعید ئیزەدی، فەرماندەی سوپای قودس بۆ کاروباری فەلەستین کە بەرپرسی پڕچەککردن و پاڵپشتیی دارایی حەماس بۆ هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەری سەر ئیسرائیل بوو، لە هێرشێکدا لە شاری قوم کوژرا.
هاوکات وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل لە ڕاگەیەنراوێکدا کوژرانی فەرماندەیەکی دیکەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانی ڕاگەیاند کە کەمتر لە هەفتەیەک بوو لە جێگەی فەرماندەیەکی دیکە دانرابوو.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند؛ "ئەمین پوورجوودەکی، فەرماندەی یەکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران، کە تەنیا هەفتەیەک بوو پۆستەکەی وەرگرتبوو، لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کوژرا".
ئەمین پوورجوودەکی سەرەتای هەفتەی ڕابردوو لە جێگەی محەمەدباقر تاهیرپور دەستبەکار بوو؛ تاهیرپور ڕۆژی 15ـی حوزەیران لەگەڵ ئەمیرعەلی حاجیزادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران و شەش فەرماندەی دیکەی ئەو سوپایە لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا کوژران

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه