عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند لە بارودۆخی ئیستادا و تا ئەو کاتەی هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوام بن، ئێران خوازیاری دانوستان لەگەڵ هیچ وڵاتێک نییە.
عێراقچی بە تەلەفزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەی ڕاگەیاند: ئەمریکییەکان خوازیاری دانوستانن و چەند جاریش پەیامیان ناردووە؛ بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وڵامدا گوتوویەتی تا کاتێک کە هێرشی ئیسرائیل بەردەوام بێت ئێران بەرگری لە خۆی دەکات و لەم دۆخەدا هیچ دەرفەتێک بۆ گفتوگۆ و دیپلۆماسی لە ئارادا نییە.
وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی ئێمە بە هیچ شێوەیەک کۆتایی بە بەرگریکردن لە خۆمان ناهێنین و لەگەڵ ئەمریکاش کە هاوبەشی ئەم تاوانانەیە هیچ قسەیەکمان نییە. جەختیشی کردەوە ئێران داوای دانوستانی لە هیچ وڵاتێک نەکردووە بەڵام ئامادەیە لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی گفتوگۆ بکات.
بە گوتەی عەباس عێراچی، وەزیرانی دەرەوەی بریتانیا، ئاڵمانیا و فەڕەنسا لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا داوایان کردووە لەگەڵ ئێران گفتوگۆ بکەن و بڕیارە ڕۆژی هەینی 20ی حوزەیران لە ژنێڤ کۆ ببنەوە؛ بەڵام کۆبوونەوەکە تەنیا بۆ گفتوگۆیە نەک بۆ

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه