لەسەر هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر تەلئەڤیڤ کە زیانی زۆریانی پێ گەیاندووە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە پەیامێکی ئێکسدا نووسی: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ئێران، نەخۆشخانەی سۆرۆکای ناوەڕاستی ئیسرائیلی مووشەکباران کرد، ئێمە باجی ئەوەیان پێ دەدەینەوە.
بەرەبەیانی پێنچشەممە 19ـی حوزەیرانی 2025، سوپای پاسدارانی ئێران بە ئاراستەکردنی 25 مووشەک و درۆن، تەلئەڤیڤ و حەیفای بۆردومان کرد. لە هێرشەکدا، مووشەکێک بەر نەخۆشخانەی سۆرۆکا کەوت. فریاکەوتنی ئیسرائیل ڕایگەیاند " لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، 70 کەس بریندار بوون، دۆخی دوو لە بریندارانەکان سەختە."
یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاشکرای کرد، بنیامین ناتانیاهۆ فەرمانی بە سوپا کردووە، هێرشەکان بۆ سەر پێگە ستراتیجییەکانی ئێران چڕتر بکەنەوە پاش ئەو هێرشەی ئەمڕۆ ئێران کردیە سەر ئیسرائیل. دەشڵێت: ئامانجەکانمان لەپێناو کۆتایی هێنانە بە هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.
کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، لە هێرشەکەی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر تەلئەڤیڤ، ماڵی دانی ناڤیە، ئەندامی لیکود و وەزیری پێشووی ژینگە پێکراوە. ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو مووشەکەی لەنزیک نەخۆشخانەی سۆرۆکا دراوە، کڵاوەیەکی نیو تۆن تەقەمەنی هەبووە. ئاشکراشی دەکات، تیمەکانی فریاگوزاریی بەدوای ئەوانەدا دەگەڕێن کە بەهۆی هێرشەکەی ئێرانەوە بێسەر و شوێن بوون.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه