Kurdistan Press - باڵوێزی ئیسرائیل : ئێستا کاتی هاتنی ئەمریکایە بۆ ناو جەنگ باڵوێزی ئیسرائیل : ئێستا کاتی هاتنی ئەمریکایە بۆ ناو جەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باڵوێزی ئیسرائیل : ئێستا کاتی هاتنی ئەمریکایە بۆ ناو جەنگ

یەحیئیل لایتەر، باڵوێزی ئیسرائیل لە ئەمریكا، ڕایگەیاند: ئەمریكا تاكە وڵاتە كە جۆرە مووشەكێكی هەیە توانای خاپووركردن و وێرانكردنی دامەزراوەی ئەتۆمیی (فۆردۆ)ی ئێرانی هەیە.
ئەو دامەزراوەیە لەژێر قووڵایی چیادایە (بەپێی خەمڵاندنەكان بە قووڵی 80 تا 90 مەتر لە ژێر چیادایە) لە شاری قومی باكووری ئێران، كە تێیدا چەندان ئامێر و دامەزراوەی پێشكەوتوو بۆ پیتاندنی یۆرانیۆمی تێدایە بە پلەی بەرز.
لایتەر لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی (میریت) ڕایگەیاندووە: ئەمریكا تاكە وڵاتە كە بۆمب تێكشێنەری ئەو دامەزراوەیەی هەیە، ئەو بڕیارەش واشنتۆن دەبێ بیدا، بیەوێ یان نا.
دووپاتیشی كردەوە: ئەمە تەنیا بژاردەی بەردەست نییە، ڕێگەی دیكە هەیە بۆ  مامەڵەكردن لەگەڵ پرسی فۆردۆ، بەبێ ئەوەی وردەكاریی دیكە باس بكات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه