لە شەوی رابردووەوە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزە، بەتایبەتی دوای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا داوای لە بەشێك كارمەندی باڵوێزخانەكانی لە عێراق و كوێت و بەحرێن كرد خۆیان و خێزانەكانیان ئەو وڵاتانە جێبێڵن، شارەزایان پێیان وایە ئەو سیناریۆیەی بۆ پەرەسەندنی دۆخەكە هەیە، بریتییە لەوەی ئیسرائیل گورزێكی سنووردار لە ئێران بوەشێنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم باڵوێزخانەی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە كە پرۆسەی بردنەدەرەوەی هاووڵاتییانی ئەمەریكی لە عێراق فەرمانە و خۆویستانە نییە، گوتەبێژ بە ناوی باڵوێزخانەكە رای گەیاند كە جێهێشتنەكە بەپەلەیە و فەرمانەكە باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا و كونسوڵگەی هەولێریش دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ سەرچاوەیەكی تەناهی باسی ئەوەی كرد كە ئەمەریكا دەستی كردووە بە گواستنەوەی كارمەندە ناسەرەكییەكان لە باڵوێزخانەی لە بەغدا و بنكەی ڤیكتۆریا لە فڕۆكەخانەی بەغدا، ئەوەش لە رێگەی چەند فڕۆكەیەكی سەربازیی ئەمەریكی.
د. ئیحسان شمەری مامۆستای زانكۆ و سەرۆكی ناوەندی بیركردنەوەی عێراقی دەڵێت، ئەگەر گفتوگۆكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران بەربەستی تێ بكەوێت یان شكست بێنێت، ئەگەری هەیە ئیسرائیل هێرشێكی فرەوان بكاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمی و مووشەكییەكانی ئێران، بەڵام پەرەسەندنەكە ناگاتە ئاستی شەڕێكی فرەوان و نزیكترین سیناریۆ بریتییە لە گورزێكی سنوورداری ئیسرائیل بۆ ئێران.
لەوكاتەی ئەمڕۆ یەكێك لە میلیشیا شیعەكان، كە كەتیبەكانی سەید شوهەدایە، هەڕەشەی رەوانەكردنی دەیان خۆكوژی بۆ هێرشكردنە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لە كاتی هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ ئێران كرد، عەقیل عەباس توێژەر گوتی، تا ئێستە ئاماژەی تەواوەتی بۆ هێرشێكی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران نییە، بگرە زانیاریی هەواڵگری هەیە بەوەی رەنگە گرووپە چەكدارەكانی عێراق ئەمەریكییەكان لە عێراق و وڵاتانی ناوچەكە بكەنە ئامانج، ئەوەش وای كردووە ئەمەریكا رێوشوێنی خۆپارێزی بگرێتە بەر.
ئەگەری هێرشی بەرفراوانی ئیسرائیل هەیە بۆ سەر ئێران
2رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئاسمانی عێراق داخرا
ئەمرۆ
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان سەرجەم تاقیکردنەوەکانی دواخست
1 رۆژ پێش ئێستا
ئیسرائیل داوای هاوکاری دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەمریکا دێتە ناو شەڕەکە
1 رۆژ پێش ئێستا
فڕۆکەوانێکی ئیسرائیل بەدیل گیرا
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه