Kurdistan Press - ئەمریکا سزای بە کۆمەڵی بۆ سەر بەرپرسانی نزیک لە ئێران دەستپێکرد ئەمریکا سزای بە کۆمەڵی بۆ سەر بەرپرسانی نزیک لە ئێران دەستپێکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا سزای بە کۆمەڵی بۆ سەر بەرپرسانی نزیک لە ئێران دەستپێکرد

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، بە تۆمەتی کاری نایاسایی و هاوکاریکردنی ئێران، سزای بەسەر چەند کەسایەتی و قەوارەیەکدا سەپاند.
هەینی 6ـی حوزەیرانی 2025، نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی بیانی لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، 10 کەسایەتی و 27 قەوارە، بەهۆی کارای نایاسایی و هاوکاریکردنی ئێران، خرانە لیستی سزاکانی ئەمەریکاوە.
وەزارەتەکە دەڵێت: بەشێک لەو ژمارە کەسایەتییانە هەڵگری ڕەگەزنامەی دوو وڵاتی جیاوازن، کە چالاکییەکانیان لە تاران و شارەکانی دیکەی ئێران، هەروەها لەندەن و دوبەی چڕبوونەتەوە.
هەر بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، سزاکانی ئەمەریکا قەوارە بازرگانییەکانی چەند وڵاتێکیشی لەخۆ گرتبوو، کە بەشێکیان لە ساڵی 2024ـدا تۆمار کرابوون، ئەو کاتیش بە هەمان هۆکار سزایان بەسەردا سەپێنرابوو.
گەنجینەی ئەمەریکا، باس لەوەش کرد، کارەکانی کەسایەتی و قەوارە سزادراوەکان بریتیبوون لە؛ بازرگانی گشتی، پترۆکیمیایی، گواستنەوەی پارە، و خزمەتگوزاری لۆجستی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه