Kurdistan Press - پشکی هەرێمی کوردستان دیاریکرا پشکی هەرێمی کوردستان دیاریکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پشکی هەرێمی کوردستان دیاریکرا

پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بە ڕێژەی سەدا 12 پۆینت 70 دیاری کراوە.
 بەپێی ڕاپۆرتێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی کوردستان، ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان 14.14٪ـە لە عێراق، بەمەش هەر کەمکردنەوەیەک کاریگەری نەرێنیی دەبێت لەسەر بەشە بودجەی کوردستان. بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق بە 160 تریلۆن دینار دەخەمڵێنرێت، بەڵام سەرەتا بودجەی سیادی و بودجەی حاکیمەی لێ دەردەهێنرێت، کە هەردووکیان بە 60 تریلۆن دینار دەخەمڵێنرێن.واتا 100 تریلۆن دینار دەمێنێتەوە، لەو 100 تریلۆنە پشکی کوردستان جیا دەکرێتەوە، دەکاتە 12 تریلۆن و 700 ملیار دینار، سەدا سێ لە بودجەی ساڵی ڕابردوو زیاتر دەبێت. ئەمە لەکاتێکدا حکومەتی کوردستان تەنها بۆ مووچە ساڵانە پێویستی بە 11 تریلۆن و 700 ملیار دینار هەیە. پشکی کوردستان لە بودجە سەدا 12.7
- بودجەی گشتیی عێراق؛ 160 ترلیۆن دینار
- بودجەی سیادی و حاکیمە؛ 60 ترلیۆن دینار
بودجەی بەکاربردن و مووچە؛ 100 ترلیۆن دینار
- بودجەی کوردستان؛ 12.7 ترلیۆن دینار

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا