Kurdistan Press - حیزبی نەتەوەیی کوردی لە سوریا قەدەغەدەکرێت حیزبی نەتەوەیی کوردی لە سوریا قەدەغەدەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حیزبی نەتەوەیی کوردی لە سوریا قەدەغەدەکرێت

لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕەشنووسی دەستووری نوێی سووریا ڕادەگەیێنرێت و تێیدا حیزبی نەتەوەیی قەدەغە دەکرێت، دەستوورەکەش کاتی دەبێت و بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت، لەلایەن لیژنەیەکی حەوت کەسی نووسراوە و یەکێکیان کوردە.

 د. ئیسماعیل خەلفان، ئەندامی لیژنەی داڕشتنی ڕەشنووسی دەستووری سووریا دەڵێت: لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەوپەڕی دەگاتە هەفتەیەک، ڕەشنووسی دەستوور تەواو دەبێت، دواتر ڕەوانەی سەرککۆمار واتا ئەحمەد شەرع دەکرێت.

 ڕەشنووسی دەستوورەکە لە 48 ماددە پێکدێت، مەرجە سەرۆککۆمار موسڵمان بێت، هاوکات سەرۆککۆمار دەسەڵاتی هەیە لە ماوەی 60 ڕۆژدا ئەندامانی ئەنجوومەنی پەرلەمان دیاری بکات لە ڕێککەوتی دەرکردنی بەیاننامەکەوە، هەروەها لە ڕەشنووسەکەدا هاتووە کە ئەنجوومەنی گەل لە 100 ئەندام پێکدێت، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی نوێنەرایەتیی دادپەروەرانەی پێکهاتەکان، تەمەنی ئەنجوومەنەکە دوو ساڵ دەبێت.

 بەگوێرەی ڕەشنووسە، ڕێگە بە دامەزراندنی حیزبی نیشتمانی دەدرێت نەك حیزبی تایفی و نەتەوەیی، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا دامەزراندنی حیزبی نەتەوەیی لەوانەش حیزبی نەتەوەیی کوردی قەدەغە دەکرێت.

 دەستوورەکە کاتی دەبێت و لە قۆناغی ڕاگوزەر بۆ ماوەی دوو ساڵ جێبەجێ دەکرێت، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت بۆ ماوەی چەند ساڵێک کاری پێ بکرێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه