سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌یه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئێران بكات؛ ده‌شڵێت، مافی ئه‌مه‌ریكایه ڕێگریی له فرۆشتنی نه‌وتی ئێران بكات.
سێشه‌ممه، 4ـی شوباتی 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕایگه‌یاند، فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له جێهێشتنی غه‌ززه هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان نییه.
دۆناڵد تره‌مپ هه‌روه‌ها به پێویستیشی زانی ئوردن و میسر پێشوازیی له فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بكه‌ن و جێیان بۆ بكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هاوكات گوتی، ئێران له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی زۆر نزیك بووه‌ته‌وه. گوتیشی، ئێران هه‌وڵی كوشتنی بدات له ناوی ده‌بات.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشی كرده‌وه، ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆكی ئێران گفتوگۆ بكات.
تره‌مپ هاوكات له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كانیدا به مافی ئه‌مه‌ریكای زانی ڕێگریی له فرۆشتنی نه‌وتی ئێران بكات.
وەڵام بدەوه