KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆكکۆماری ئێران پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد

سەرۆكکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان لە کۆشکی سەعد ئاباد لە تاران، پێشوازی کرد لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی بە گەیشتنی بۆ کۆشکی سەعد ئاباد لە تاران، لەلایەن سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیانەوە پێشوازی لێکراوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوکەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی سەردانە فەرمییەکەی بۆ تاران، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران ئەنجامدەدات.
باسی لەوەش کردووە کە لە دیدار و کۆبوونەوەکانی محەمەد شیاع سوودانی و بەرپرسانی ئێراندا، ژمارەیەک پرسی گرنگ و دۆسیەی ھاوبەش تاوتوێ دەکرێن لەنێویاندا، پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه