KurdistanPress...

CLOSE

هێزەکانی ئەمەریكا چەكی قورس و پێشكەوتوو دەگوازێتەوە

وەك بلێی ئەمەریكا خۆی بۆ ئەگەرێكی نەخوازراو ئامادە دەكات، لە دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سوویا لە هەشتی كانوونی یەكەمی رابردووەوە تا ئێستە جموجۆڵێكی رێكخراو لە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە عێراق هەیە، هێزی ئەمەریكا لە كەنداو و ناوچەكانیتر بەرەو ئەو بنكەیە دێن و لەوێشەوە بەرەو بنكە سەربازییەكانی لە سووریا دەچن، سەرچاوەیەك ئاشكرای دەكات كە ئەمەریكا چەكی پێشكەوتووی بەرەو سووریا گواستووەتەوە.

ئەفسەرێكی باڵا لە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق ئاماژەی كرد كە هێزەكانی ئەمەریكا بە فڕۆكە، چەكی پێشكەوتووی قورسیان بە ئاسمان و بە كاروانی زەوینی بەرەو بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە ناو خاكی سووریا گواستووەتەوە، ئەوان لە ماوەی چوار رۆژی رابردوو چەكە قورسەكانیان لە بنكەی عەین ئەسەد، بەرەو سووریا بردووە، دووجار بە رێگەی وشكانی لە رێگەی دەروازەی وەلید و سێجاریش بە فڕۆكەی گەورە.

ئەو ئەفسەرە پێی وایە هێزەكانی ئەمەریكا ستراتیجیەتێكی نوێ پێڕەو دەكەن كە پێشتر نەیان كردووە، چونكە پێشتر گرنگیان بە تۆپخانە و زریپۆشەكان نەدەدا، تەنیا سەرنجیان خستبووە سەر پاڵپشتیی ئاسمانی و هەواڵگرییەوە، كەچی ئەمڕۆ هێزە زەوینییەكانیان لە سووریا زیاتر دەكەن، ئەگەرچی هۆكاری سەرەكیی ئەو هەنگاوەی ئەمەریكا نازانرێت، بەڵام رەنگە ترسی لە كردنەئامانجی بنكە سەربازییەكانی هەبێت، بەتایبەتی لە لایەن داعشەوە.   

ئێستە جیا لە جێگیركردنی هێزە تایبەتەكانی ئەمەریكا لە نزیك گرتووخانەكانی داعش و كیڵگە نەوتییەكان لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، نزیكەی 2500 سەربازی ئەمەریكا لە سووریا هەن، ئەوان لە نۆ بنكەی سەربازی جێگیر كراوەن كە هەندێكیان نوێن و لە نزیك دیمەشقی پایەتەختی ئەو وڵاتەن، جیا لە حمس و دێر زوور و حەسەكە، چاودێران پێشبینی دەكەن ژمارەی هێزەكانی ئەمەریكا لە سووریا لە چەند مانگی داهاتوو ببێتە چەند هێندی ئێستە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه