KurdistanPress...

CLOSE

سەردەمێکی نوێ لە سووریا

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ژان نۆئێل بارۆت، دەگاتە دیمەشق، دواتر هاوتا ئەڵمانییەکەی، ئانالینا باربۆک، ده‌گاته‌ پایته‌ختى سووریا

ئەم سەردانانە لە کاتێکدایە کە دیمەشق و ئیدارە نوێیەکەی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شه‌رع، نزیکەی چوار هەفتە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا، کرانەوەیەکی دیپلۆماسی گەورە به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت

بیربۆک بەنیازە بە فڕۆکەیەک بەرەو دیمەشق بڕوات کە بەیانی ئه‌مڕۆ (هەینی 3ى 1ى 2025) لە قوبرسەوە هەڵدەستێت.

بەرلەوەی بەرەو دیمەشق بچێ، باربۆک مەرجی بۆ فەرمانڕەوا نوێیەکان لە سووریا دانا بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا دەست پێبکەنەوە و گوتی: "ئەگەری ئەوە هەیە سەرەتایەکی سیاسی نوێ لە نێوان ئەوروپا و سووریادا ڕووبدات، هه‌روه‌ها لە نێوان ئەڵمانیا و سووریادا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، بە یاوەری هاوتا فەرەنسیەکەی، ژان نۆئێل بارۆت و بەناوی یەکێتی ئەوروپا، "ده‌ست درێژ ده‌كه‌ین، بەڵام بە چاوەڕوانییەکی ڕوون لە فەرمانڕەوا نوێیەکان"

بە ناوی کایا کاڵاس، ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، باربۆک و بارۆ بەنیازن لەگەڵ نوێنەرانی حکوومەتی ئینتقالی گفتوگۆ بکەن.

بایربۆک و بارۆ یەکەم وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپان کە لە دوای ڕووخانی ئەسەدەوە سەردانی سوریا دەکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه