زۆرێک لە سوورییەکان وێنەی (ئهوس سەللوم)ـیان بڵاو کردەوە کە نازناوی “ئیزرائیلهكهى سێدنایە” ی لێنراوە، كه پێشتر یهكێك له شایەتحاڵانی دڕهندهیی ئهو دهستگیر كراوه، ( مازن حەمادە)یه، کە لە سەردەمی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری پێشووی سووریا لە زیندانەکاندا بەهۆی ئەشکەنجەدانەوە گیانی لەدەست دا.
ژووری ئۆپراسیۆنەکانی "ڕێگریکردن لە دەستدرێژی" دەستگیرکردنی “ئیزرائیلهكهى سێدنایە” ی ڕاگەیاند، کە تۆمەتبارە بە کوشتن و ئەشکەنجەدانی زۆرێک لە زیندانییەکان.
هەروەها ڕوونیش كراوهتهوه کە دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان لەکاتی گەڕان و پشکنینەکاندا بووە کە دوێنێ بە مەبەستی گەڕان بەدوای "پاشماوەکانی ئەسەد" لە چەند ناوچەیەکی حومس، ئەنجام دراون.
دوێنێ پێنجشەممە، بەرپرسایکی لە بەشی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان بۆ كهناڵى (عهرهبییه) ڕوونی کردەوە کە “زانیارییان پێ گەیشتووە سەبارەت بە بوونی پاشماوەی ڕژێمی پێشوو لە گەڕەکەکانی شاری حومس، بۆیه ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانیان لەو ناوچەیە دەست پێکردووە. ”
پاش ماوەیەکی کەم لە ڕووخانی ئەسەد لە 8ی کانوونی یهكهمی ڕابردوو، گرووپه چەکدارەکان هەموو زیندانەکانی ئەو وڵاتەیان کردەوە و دەستگیرکراوەکانیان ئازاد کرد.
وەڵام بدەوه