ڕۆژنامەی "خۆر"ی بەریتانی رای گەیاند، بەشار ئەسەد هەوڵی تیرۆركردنی دراوە، بەڵام هەوڵەكە سەركەوتوو نەبووە.
رۆژنامەی "خۆر"ی بەریتانی رای گەیاند، بەشار ئەسەد سەرۆكی پێشوی سووریا لە رووسیا هەوڵی تیرۆركردنی دراوە.
رۆژنامەكە دەڵێت: بەشار ئەسەد یەكشەمی رابردوو ژەهراوی بووە، ئەمەش وای لێ كردووە هەست بە خنكان بكات و بەردەوام بوو لە كۆكە، دواتر داوای یارمەتیی پزیشكیی كردووە.
بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەكە، لە پشكنینەكاندا دەركەوتووە كە مادەیەكی ژەهراوی لە جەستەی بەشار ئەسەددا هەیە، چارەسەری بۆ كراوە و باری تەندروستیی جێگیر بووە.
وەڵام بدەوه