نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە فەرەنسا بۆچوون و لێدوانەكانی ئەحمەد شەرع بە ئەرێنی باس دەكات و ئامادەییی هاوكارییش ڕادەگەیەنێت.
كەناڵی (ئەلعەرەبییە) بڵاوی كردووەتەوە، كەریم قەمەر، نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە فەرەنسا ڕایگەیاندووە: "بۆچوونەكانی ئەحمەد شەرع ئەرێنیین و ئامادەین لەگەڵیدا هاوكاری بكەین."
هاوكات ڕاشیگەیاندووە، ئیدارەی خۆسەر ئامادەیە هەسەدە لە ناو سوپای نوێی سووریا بتوێنێتەوە و ببنە بەشێك لەو سوپایە.
ئەو نوێنەرە باسی لەوەش كردووە، ئامادەن گفتوگۆ لەبارەی ئاییندەی سووریا لەگەڵ ئەحمەد شەرع و حكوومەتی نوێی سووریا بكەن و هاوكاریی پرۆسەی سیاسی بكەن.
وەڵام بدەوه