ئەمڕۆ شەممە، 19ی 4ی 2025 گەڕی دووەمی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریكا لە ڕۆما لەسەر پرسی بەرنامەی ناوكیی ئێران بەڕێوە چوو.
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، گفتوگۆكان باش بوون و بنەمایەك بوو بۆ گەڕی دیكەی دانوستان.
دەشڵێت: گەڕی داهاتووی دانوستانەكان لە ڕۆژی شەممەی داهاتوودا دەبێت و ئەوكات زیاتر لێمان ڕوون دەبێتەوە بەرەو كوێ دەچین.
جێی باسە هەریەك لە عەباس عەراقچی و ستیڤ ویتكۆڤ، نوێنەرانی ئێران و ئەمریكان لە دانوستانەكان سەبارەت بە پرسی ئەتۆمیی ئێران، كە ئێستا مشتومڕی زۆری لە ڕۆژئاوا و ئەمریكا لەسەرە.
بەپێی سەرچاوەكان ئێران زۆر لە گەیشتن بە چەكی ئەتۆمی نزیك بووەتەوە، بەڵام ئێران ڕایگەیاندووە: بەرنامەكەی بەشێوەیەكی ئاشتییانە بەكار دێنێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، یان دەبێ ئێران واز لەو بەرنامەیە بهێنێت، یان گورزی سەربازی لە دژی ئێران بەكار دەبرێ.
بێنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێ: چارەسەر تەنیا گورزی سەربازییە و ترەمپیش دەڵێ: جارێ پەلە ناكەین.
وەڵام بدەوه