میدیاكانى نزیك له ئیداره‌ى نوێی سووریا، ئاشكراى ده‌كه‌ن، ده‌سه‌ڵاتداران كار ده‌كه‌ن بۆ ئاماده‌كردنى یاداشتێك و پێشكه‌شكردنى به دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه تێیدا داوا له ئێران ده‌كه‌ن سه‌دان ملیار دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو به ده‌وڵه‌تى سووریا و گه‌له‌كه‌ى بدات.
ئەو سەرچاوانە ڕوونیان کردەوە کە ئیدارەی نوێ داوای ئەوە دەکات کە ئێران 300 ملیار دۆلار بدات ”لە بەرامبەر ئەو زیانانەی بە سورییەکان و ژێرخانی سووریای گەیاندووە”.
به‌پێی زانیارى كه‌ناڵه‌كه، ئێران لە کاتی شەڕدا ملیاران دۆلاری بۆ پاڵپشتی ئەسەد خەرج کرد، هەروەها هێزەکانی سوپای پاسدارانی ڕەوانەی سووریا کرد بۆ ئەوەی یارمەتی هاوپەیمانەکەی بدات و لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.
ئه‌سعه‌د حه‌سه‌ن شێبانى، وه‌زیری ده‌ره‌وه له ئیداره‌ى نوێى سووریا، لە پۆستێکدا لە تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی “X” نووسیویه‌تى: “ئێران دەبێت ڕێز لە ئیرادەی گەلی سوریا و سەروەری و سەلامەتی وڵات بگرێت ئێمە هۆشدارییان دەدەینه تاران لە بڵاوکردنەوەی پشێوی لە سووریا و هەروەها لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەین لە کاردانەوەی لێدوانەکانی ئەم دواییە”.
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵى (سكاى نیوز)، قه‌ره‌بووه‌كان له برى ئه‌و زیانانه‌یه كه ئێران به گه‌لى سووریا و ژێرخانى ئابوورى وڵاته‌كه‌ى گه‌یاندووه له كاتى پشتیوانیكردنى میلیشیا چه‌كداره‌كان بۆ پاڵپشتیكردنى ڕژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د.
له ساڵى 2011 گه‌لى سووریا ده‌ستیان به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى ده‌ربڕین دژى ڕ‌ژێمى به‌شار ئه‌سه‌د كرد، به‌شێكى زۆر له شاره‌كانی سووریا له ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى به‌عسى سووریا ده‌رهێنرا. دواى ئه‌و ڕووداوانه ئێران هاوكارى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌سه‌دى كرد و چه‌ندین میلیشیای چه‌كدارى خزانده نێو ڕووداوه‌كانى سووریاوه.
عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە وتارێکدا کە ڕۆژی یەکشەممە لە تەلەفزیۆنى فه‌رمیی ئێرانه‌وه پەخشکرا، داوای لە گەنجانی سووریا کرد کە “بە هەموو هێز و ئیرادەیەکەوە ڕووبەڕووی ئەو کەسانە بوەستن کە ئەم ئاژاوە ئەمنییەیان دروست كردووه”.
خامنەیی، گوتیشی: “پێشبینی دەکەین ڕووداوەکانی سووریا ببێتە هۆی سەرهەڵدانی کۆمەڵێک کەسی بەهێز و بەڕێز، چونکە گەنجانی سووریا هیچ لەدەست نادەن، قوتابخانە و زانکۆ و ماڵ و شەقامەکانیان پارێزراو نین”.
لێدوانەکانی ڕێبەری ئێران بە هاندانێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئیدارەی نوێ لە سووریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شه‌رع، ناسراو بە ئەبوو محەمەد جۆلانی، دادەنرێت.
ڕووخانى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى ئەسەد، وەک گورزێکی گەورە لە هاوپەیمانی سیاسی و سەربازی بە سەرکردایەتی ئێران كه بە "میحوەری مقاوه‌مه" ناسراوه و ڕووبەڕووی ئیسرائیل و ئەمریکا دەبێتەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داده‌نرێت.
وەڵام بدەوه