پاتریک ڕایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا 'پنتاگۆن'ـەوە ڕایگەیاند، ئەوان 2500 سەربازیان لە عێراق هەیە و ئەرکی ئەو هێزانە پاڵپشتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و تێکشکاندنی داعشە.
وتەبێژی پنتاگۆن پشتڕاست کردەوە کە 1100 سەربازیان بۆ ماوەیەکی کاتی ناردووەتە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئەرکیان پاراستنی بنکەکان و گواستنەوە و چاککردنەوەی کەرەستە سەربازییەکانە.
بە گوتەی د.ئەحمەد قەدیدی حکومەتی عێراق 48 کاتژمێری لەبەردەم ماوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکان و هێزەکانی حەشدی شەعبی و دەرکردنی فەتوایەک لەوبارەیەوە، ئەگینا ئەمریکا لەناویان دەبات.
لە دوای کەوتنی دەسەڵاتی ئەسەد، چەندین شاندی دبپلۆماسی و سەربازی لەسەر ئاستی باڵای وڵاتان سەردانی عێراقیان کردووە، بە ئامانجی بە دوورخستنەوەی عێراق لە ئالۆزییەکانی ناوچەکە و ڕێگریکردن لە هێرشی گرووپە چەکدارەکان.
وەڵام بدەوه