عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران، لە وتارێکدا کە (تەلەڤزیۆنی ئێران) بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاند: "ئێران هێزی بریكارگرته‌ی له وڵاتاندا نیه و ئەوانەی به‌رده‌وام ده‌ڵێن ئێران هێزه بریكارگرته‌كانی له ناوچه‌كه‌دا له‌ده‌ست داوه، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌یانه، ئێران هێزی بریكاری نیه، ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له ڕۆژان بمانه‌وێت كارێك بكه‌ین، پێویستمان به‌وه نیه هێزی دیكه ئه‌و كاره‌مان بۆ بكه‌ن."
گوتیشی: "حووسییه‌كان و حزبوڵا و حەماس و جیهادی، به باوه‌ڕه‌وه ده‌جه‌نگن و بیروباوه‌ڕ ناچاریان ده‌كات بجه‌نگن، ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تیی ئێمه ناكه‌ن."
هەروەها لەو وتارەدا ڕێبەری باڵای ئێران، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه "ئه‌مه‌ریكا هانی پشێوی له ئێران‌دا ده‌دات" و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی کردووە: "ئێرانییه‌كان هه‌موو ئه‌و به‌كرێگیراوانه ته‌فروتونا ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یانكات به گژیاندا."
لە وتارەكەدا، ڕێبەری باڵای ئێران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کردووە: "ئه‌مه‌ریكا له دوو ڕێگه‌وه هه‌وڵی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر وڵاتاندا ده‌دات، یان چه‌وساندنه‌وه، یانیش نانه‌وه‌ی پشێوی، ئه‌وه‌تا له سووریا پشێوییان نایه‌وه و ئێستاش پێیانوایه سه‌ركه‌وتوو بوون."
عەلی خامنەیی هەروەها گوتیشی: "ئه‌وان ده‌یانه‌وێت پشێوی و گرفت بۆ ئێرانیش دروست بكه‌ن، به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی ده‌یگوت (هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك له ئێران‌دا پشێوی بنێته‌وه یارمه‌تیی ده‌ده‌ین)، ئه‌وان بێ‌ئاگان لەوەی، گه‌لی ئێران هه‌موو ئه‌وانه پان ده‌كاته‌وه و ته‌فروتونایان ده‌كات، كه دوای به‌كرێگیراوانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ون."
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، خامنه‌یی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، كه ده‌بێت به هه‌موو هێز و توانایانه‌وه به ڕووی ئه‌وانه‌دا بوه‌ستنه‌وه، كه سووریایان به‌م ڕۆژه‌ی ئێستای گه‌یاندووە و دەڵێت: "سبه‌ینێی ئه‌م ناوچه‌یه له ئه‌مڕۆی باشتر ده‌بێت."
وەڵام بدەوه