KurdistanPress...

CLOSE

ئەمڕۆ ئەمەریكییەكان لەگەڵ ئەحمەد شەرع كۆدەبنەوە

ئەمڕۆ هەینی شاندێكی باڵای ئەمەریكا گەیشتۆتە دیمەشقی پایتەختی سووریا و بڕیارە لەگەڵ فەرماندەی گشتی دەستەی تەحریری شام كۆ ببنەوە، ئەمەش یەكەم كۆبوونەوەی راستەوخۆی نێوان ئەمەریكا و دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا دەبێت.
شاندەكە لە چەند بەرپرسێكی نزیكی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا پێكهاتوون لەوانە باربرا لیف نوێنەری ئەمەریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆجەر كارستێنز نوێنەری كاروباری رفێنراوان و دانیال رۆنشتاین راوێژكاری كۆشكی سپی.
ئەمە یەكەمین سەردانی بەرپرسانی ئەمەریكا دەبێت بۆ سووریا دوای رووخانی رژێمەكەی بەشار ئەسەد لە 8ی ئەم مانگەدا بە دەستی چەكدارانی دەستەی تەحریری شام.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ هەینی بەرپرسە ئەمەریكییەكان راستەوخۆ لەگەڵ ئەحمەد شەرع ناسراو بە (ئەبوو محەمەد جۆلانی) فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریری شام كۆببنەوە بۆ ئەوەی لە زاری خۆیەوە بۆچوونیان بۆ داهاتووی سووریا و چۆنیەتی هاوكاریكردنی ئەمەریكا بزانن.
شاندەكە هەر لەو سەردانەكەدا بە وردی لێكۆڵینەوە لە دوایین زانیارییەكان سەبارەت بە ئۆستن تایس و مەجد كەمالمز و چەند دەستگیركراوێكی دیكەی ئەمەریكا دەكات لە زیندانەكانی سووریا

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه