رووداوەكانی سووریا لە پەرەسەندنێكی گەورە و خێرادان، ئەمڕۆ گرووپە چەكدارەكانی ئەو وڵاتە كۆنترۆڵی شاری حەمایان كرد، خەریكە هاوكێشە و نەخشەی هێز لەسەر زەوی دەگۆڕن، ئەمەریكا كە چەند بنكەیەكی سەربازیی لە سووریا هەیە، كەرەستەی یەدەگی شەڕوانی لە بنكەی عەین ئەسەدەوە بۆ بنكەكانی لە سووریا دەگوازێتەوە.
سەرچاوەیەكی تەناهی باسی ئەوە دەكات كە درەنگانێكی شەوانە و بۆ چەند سەعاتێك، سوپای ئەمەریكا لە رێگەی هەلیكۆپتەرەوە جموجۆڵیان بە ئاراستەی بنكە سەربازییەكانی لە سووریا دەست پێ كردووە، بەپێی ئاماژەكان بەشێكی كەرەستەی یەدەگی سەربازی لە بنكەی عەین ئەسەد لە ئەنبار بەرەو بنكە سەربازییەكانی لە سووریا گواستووەتەوە، كە ئێستە ئەو وڵاتە شەڕێكی فرەوان بەخۆیەوە دەبینێت.
لە ماوەی دوایی هاوكات لەگەڵ هێرشی گرووپە چەكدارەكان بۆ سەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكوومەتی سووریا لە باكوری رۆژئاوای ئەو وڵاتە، لە ناوچەی دێر زووریش ئەمەریكا چەند هێرشێكی بۆ سەر میلیشیا شیعەكان راگەیاند، كە رەنگە بەهێزكردنی زیاتری ئەو بنكانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێك بێت پێوەست بە دۆخی سووریا.
ئەمڕۆ پێنجشەم سەرچاوەیەكیتر ئاشكرای كرد كە ئەمەریكا پەیامێكی توڕەی لە رێگەی عێراقەوە ئاراستەی ئێران كردووە، لەبارەی هەڕەشەكانی سەر ئاسایشی بنكە سەربازییەكانی لە سووریا، باسی تێوەگلانی میلیشیاكانی ئێرانی لە بۆردمانەكانی دوایی ئەو بنكانە كردووە، كە سوپای ئەمەریكا چاوپۆشیان لێ ناكات و وەڵامیان دەداتەوە.
لە پەیامەكە ئەمەریكا داوای لە ئێران كردووە گوشار لە میلیشیاكانی بكات بەوەی بنكە سەربازییەكانی لە سووریا نەكەنە ئامانج و خۆشیان لە پەرەسەندنەكانی دوایی ئەو وڵاتە نەگلێنن، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە واشنتن هیچ پێوەندییەكی بە رووداوەكانی سووریاوە نییە.
ئەو پەیامەی ئەمەریكا دوای ئەوە دێت كە فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا رای گەیاند كە چەند سیستمێكی چەكی هێرشبردنیان لە نزیك بنكەیەكی سەربازیی ئەمەریكا لە نزیك رووباری فورات لە باكوری رۆژهەڵاتی سووریا تێكشكاندووە
دۆخەکە گەرمە ئەمریکا پێداویستی سەربازی دەگوازێتەوە سوریا
21رۆژ پێش ئێستا |
Focus News |
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه