شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارینی بە خوڕ بە هەورەبرووسکەوە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئەمشەو سێشەممە 12/11/2024، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "دوای کپبوونی بۆ ماوەیەک دووبارە کاریگەری نزمەپەستانی دەریای ناوەڕاست چالاک دەبێتەوە بە شەپۆلێکی دیکەی تاوەبارانی بەخوڕ و هەورەبرووسکە دێتەوە ناوچەکەمان."
ئاماژەشی بەوە داوە: "پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بە دیاریکراوی لە رۆژی یەکشەممە لەسەر دووشەممە لە ڕۆژانی 18 و 19 و 20ی2024، کەشێکی ناسەقامگیر ڕوو له تەواوی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەکات و ناوچە جیاوازەکان دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمەپەستانی ناوچەکانی دەریای ناوەڕاست شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوه."
ئەوەشی خستووەتە روو: "ئێستا شەپۆلەکە جێگیرنیە و لە گۆڕانکاری بەردەوامە لەژێر چاودێریکردندایە، بەڵام لەسەرنەخشە و ڕاداری کەشناسی دەرکەوتووە و لە 72 کاتژمێری داهاتووش کاریگەری شەپۆلەکە لەسەر ناوچەکان بەدیار دەکەوێت."
وەڵام بدەوه