KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل تۆمەتباری سەرەکی کو*شت

‎ئەمشەو یەكشەممە، 10ی 11ی 2024، كەناڵی (حەدەس) ڕایگەیاندووە: "سەلیم عەیاش، بەرپرسی باڵای ڕێكخراوی حزبوڵا لە هێرشێكی ئیسرائیلدا كوژرا."

‎تاكوو ئێستا شوێنی تەواوی هێرشەكە دیار نییە، بەڵام وەكوو دەگوترێ، لە شارۆچكەی قەسیر لە ناوچەی سنووریی نێوان لوبنان و ئیسرائیل كوژراوە.

‎ئەو بەرپرسە دیارەی حزبوڵا، تۆمەتبار بوو بە تیرۆركردنی ڕەفیق حەریری، سەرۆكوەزیرانی لوبنان لە ساڵی 2005، كە دواتر لە ساڵی 2020 دادگای نێودەوڵەتیی تایبەت لە لوبنان بەشێوەی پاشملە (غیابی) سزای بەسەردا سەپاند.

‎عەیاش لە شاری حاروف لە قەزای نەبتیە لە باشووری لوبنان لە ساڵی 1963 لەدایك بووە و لەگەڵ سێ لە هاوڕێیانی: حوسێن عەنیسی، حوسێن حەبیب مەرعی، ئەسعەد سەبرا، تۆمەتبار بوون بە كوشتنی حەریری لە 14 ی شوباتی 2005.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه