KurdistanPress...

CLOSE

ئێران هاتە دەنگ

ئەمڕۆ شەممە، 9ی 11ی 2024، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایگەیاندووە: ئێران هەوڵ بۆ بەدەستخستنی چەكی ئەتۆمی نادات، ئەم سیاسەتەش لەسەر بنەماكانی ئیسلام و لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئەمنی بونیات نراوە."

وەزیری دەرەوە پەیامەكەی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس بڵاو كردووەتەوە و جگە لە ڕەتكردنەوەی هەوڵی گەیشتن بە چەكی ئەتۆمی، دەڵێت:"ئەو تۆمەتانەی باس لە پەیوەندیی نێوان تاران و هەوڵی تیرۆركردنی دۆناڵد ترەمپ دەكەن، ڕاست نین و گرنگە متمانە لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەبێت."

عەراقچی وەكوو پیشاندانی نیازپاكیی زیاتر بۆ نەبوونی پەیوەندیی ئێران بە هەوڵی تیرۆكردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی تازەهەڵبژێردراوی ئەمریكا، دەڵێ: "گەلی ئەمریکا بڕیاری خۆیان داوە و ئێران ڕێز لە مافەكانیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك بۆ سەرۆكایەتیی وڵاتەكەیان دەگرێت."

هاوكات ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاندبوو، "پڕوپاگەندەكان لەبارەی هەوڵی ئێران بۆ بۆ كوشتنی دۆناڵد ترەمپ، پیلانێکی خراپانەی ئیسرائیل و ئۆپۆزسیۆنی ئێرانییە لە دەرەوەی وڵات، بە ئامانجی ئاڵۆزکردنی پرسەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران."

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه