میلیشیا عێراقییهكان ئهمڕۆ (هەینی 8ى 11ى 2024) ڕایانگەیاند کە دوو هێرشی جیاوازیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئهنجام داوه و بنكه سەربازییەکانی ئیسرائیلیان کردۆتە ئامانج.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن میلیشیا عێراقییهكانهوه، بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە، "بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشمان کرده سەر دوو ئامانجی سەربازی ئیسرایئیلی، ئهو هێرشهش لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی هێرشهكانى ئیسرائیله بۆ سەر غەززە و لوبنان".
میلیشیا عێراقییهكان لە بەیاننامەکەیاندا جهختیان کردووهتهوه کە "هێرشهكانیان بەردەوامە بۆ سهر مۆڵگەکانی ئیسرائیل و زیاتریشیان دهكهن".
هەفتەی ڕابردوو ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل لە زاری بەرپرسانی نەناسراوەوە بڵاویکردەوە، ئیسرائیل ئامانجەکانی لە عێراق دەستنیشان کردووە کە ئەگەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران لەوێوە بەردەوام بن لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل، لهو ئامانجانه دەدەن و هۆشدارییەکانیشی ئاراستەی بەغدا کردووە.


وەڵام بدەوه