ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی دەڵێت، ئێران بڕیاری داوه له تۆڵه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی، چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئیسرائیل بكاته ئامانج.
ڕۆژنامه‌ی “نیویۆرك تایمز”ـی ئه‌مریكی، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، عه‌لی خامنه‌یی، ڕابەی باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران فه‌رمانی به به‌رپرسانی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی كردووه ئاماده‌كاری بۆ هێرشی تۆڵه‌كردنه‌وه بۆ سه‌ر پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل بكه‌ن.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، خامنه‌یی سه‌ركرده و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئێرانی بۆ دانانی پلانی هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه ڕاسپاردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی “نیویۆرك تایمز”ـی ئه‌مریكی، به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئێران لیستێكیان ئاماده كردووه كه هه‌موو ئه‌و بنكه و پێگه سه‌ربازییانه‌ی ئیسرائیلی له خۆ گرتووه، كه بڕیار وایه له لایه‌ن ئێرانه‌وه بكرێنه ئامانج.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 31ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، دوو سەرچاوەی ئیسرائیلی ئاشکرایان کردبوو، بەگوێرەی هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل، ئێران ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل لە خاکی عێراقەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، ڕەنگە هێرشەکە پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بێت، کە بڕیارە سێشەممەی داهاتوو بەڕێوە بچێت.
ئیسرائیل ڕۆژی شەممە 26ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، لە تۆڵەکردنەوەی هێرشەکەی 1ی ئۆکتۆبەری ئێران، بە نزیکەی 100 فڕۆکە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چەند شوێنێکی سەربازی ئێرانی کردە ئامانج، کە لە ئەنجامی هێرشەکاندا دوو سەربازیش کوژران.
وەڵام بدەوه