دره‌نگانی شه‌وی رابردو تۆپخانه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا لە کێڵگەی کۆنیکۆ لە لادێکانی دێرەزور، شوێنەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانیان لە گوندی جه‌فره له نزیک فڕۆکەخانەی سەربازی دێرەزور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆردومان کرد.
تۆڕی هه‌واڵی سكای نیوز بڵاویكرده‌وه، تۆپخانه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا لە کێڵگەی کۆنیکۆ لە لادێکانی دێرەزور، شوێنەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانیان لە گوندی جه‌فره له نزیک فڕۆکەخانەی سەربازی دێرەزور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆردومان کرد، دواتریش تۆپخانەکانی ئەمریکا بۆردومانی شارۆچکەکانی خه‌شام و حەویجە سەقریان لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزور کرد
بۆردومانه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه كه تۆمه‌تبارن به هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا و عێراق.
هاوكات هێزه‌كانی ئه‌مریكا مەشقی سه‌ربازیان لە بنکەی شەداد لە باشوری حەسەکە ئەنجامدا، کە هه‌لیکۆپتەرەکانی ئاپاچی بەشدارییان تێدا کرد، هەروەها فڕۆکەیەکی بارهەڵگر لە بنکەی شەدادی نیشتەوە کە کەرەستەی سەربازی و چەک و تەقەمەنی تێدابوو.
لە بنکەی تەنف لە سێگۆشەی سنوری عێراق و سوریا و ئوردن، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی دۆخی ئامادەباشی خۆیان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک بۆ سەر بنکە ئەمریکییەکان لە ناوچەکە، مەشقی مەشق و ڕاهێنان ئەنجام دەدەن.
وەڵام بدەوه