ئیسرائیل لە ئەنجامی تەقینەوەیەک دا 13 کەس بوون قوربانی.
بەپێی لێدوانی پۆلیسی ئیسرائیل تا ئێستا نازانرێ رووداوەكە چۆن بووە، بەڵام بە تاوانكاری سەیری رووداوەكە دەكرێت لە لایەن پۆلیسەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 12ی ئەیلوولی 2024، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكدا لە ناوەڕاستی شاری "رەملە" لە ناوەڕاستی ئیسرائیلدا 13 كەس بریندار بوون و پۆلیسی شارەكەیش ئاماژەی داوە كە رەنگە تەقینەوەكە لە رێگەی بۆمبەوە ئەنجام درابێت و بەهۆیشییەوە ئاگر گەیشتووەتە دوو دوكانی نزیك لە رووداوەكە.
لای خۆشییەوە ئاژانسە هەواڵییە ئیسرائیلییەكان بڵاویان كردووەتەوە كە تیمی تەقینەوە و پووچەڵكردنەوەی تەقەمەنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و هیچ ئاماژەیەكیان نەدۆزیوەتەوە لەوەی كە بۆمب لە ئۆتۆمبێلەكەدا چێنرا بێت.
هەرچەندە پۆلیس لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاندووە، وەك رووداوێكی تاوانكاری سەیری بابەتەكە بكرێت، چونكە رەنگە لە رێگەی دەستییەوە بۆمبەكە خرابێتە ناو ئۆتۆمبێلەكە و بووەتە هۆی سووتانی ئۆتۆمبێلەكە و دواتریش تەقینەوەی.


وەڵام بدەوه