Kurdistan Press - ئێران داوایەکی فەرمی لە عێراق دەکات ئێران داوایەکی فەرمی لە عێراق دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران داوایەکی فەرمی لە عێراق دەکات

كۆماری ئیسلامیی ئێران لیستێكی 120 كەسی لە ناوی ئەندامانی باڵای حیزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان داوەتە وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ ئەوەی ڕادەستی ئێرانیان بكاتەوە.

: حكومەتی ئێران بە نووسراوێكی فەرمی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق پشتڕاستی کردووەتەوە، داوای 120 كەسایەتی سیاسی و سەربازیی حیزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی کردووە کە نیشتەجێی هەرێمی كوردستانن، بۆ ئەوەی عێراق ڕادەستی ئێرانیان بكاتەوە. هەر لەم کاتەدا ماڵپەڕی مێهری سوپای پاسدارانیش بڵاوی کردەوە "هەرێمی کوردستان چیتر مافی مانەوەی سیاسی بە دژبەرانی ئێران نادات".

سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی بەرگریی عێراق راگەیاند: ئەو لیستەی دراوەتە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ئەوانیش داویانەتە دەزگای هەواڵگری كە لیژنەیەكی چەند كەسین، بەڵام نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوەوە.

 ئەمجەد حوسێن پەناهی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە هەولێر ڕاگەیاند: ڕاستە ئاگادارین ئێران لیستێكی 120 كەسی داوەتە عێراق كە ناوی بەرپرسانی حیزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی تێدایە. لەبارەی پێدانی كارتی نشینگەش بە پەنابەرانی  سیاسی گوتی: "ئێمە ئاگادارین كە ڕاگیراوە، بەڵام هۆكارەكەی نازانین". شێوازی پێدانی مافی مانەوە بە پەنابەرانی سیاسی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕانەگیراوە، بەڵکو گۆڕاوە و بە هاوکاریی لەگەڵ ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (یوئێن ئێچ سی ئاڕ  - UNHCR) ڕێکخراوە. بەپێی یاسای نێودەوڵەتیش هەر کەسێک مافی پەنابەری سیاسی هەبێت ڕادەست ناکرێتەوە.

 محەممەد ساڵح قادری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر لیستەکەی ئێران کە یەکەم داواکراوی 'مستەفا هیجری' لێپرسراوی گشتیی حدکایە، بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئێران بۆ دوو مەبەست ئەم كارە دەكات، یەكەمیان پاساوهێنانەوەیە بۆ كارە تیرۆریستییەكانی خۆی و دووەمیشیان ڕەوایەتیدانە بە مەشرووعیەتی خۆی لە ڕێگەی دوژمنسازی و دەستوەردان عێراق  و هەرێمی کوردستان".

قادری سەبارەت بە هەواڵەکەی مێهری ئێران باسی لەوە کرد، ئەوان ئاگاداری ڕاگرتنی مۆڵەتی نشینگەی سیاسین لە هەرێمی کوردستان، بەڵام "وەستانەکە کاتییە و بەهۆی گۆڕینی سیستەمەوەیە"، دەنگۆی هەواڵەکەی سوپای پاسدارانیشی بۆ دروستکردنی 'شەڕی دەروونی' گەڕاندەوە کە "دەسەڵاتی ئێران بەردەوام بەرامبەر نەیارەکانی دەیکات

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه