بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ راگەیاند" لە سنووری نێوان لوبنان و سووریا بازرگانێكی نزیک لە بەشار ئەسەدی سەرۆكی سووریا لەلایەن ئیسرائیلەوە كراوەتە ئامانج و كوژراوە" کەمێک لەمەوبەر لە دەوروبەری پارێزگای دیمەشق نزیک سنووری لوبنان- سووریا ئۆتۆمبێلێک کە تابلۆی لوبنانی هەڵگرتبوو لەلایەن درۆنێکی ئیسرائیلی تەقێنرایەوە، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ راگەیاند: یەکێک لەو دوو کەسەی کوژراوە سەر بە حیزبوڵڵا نییە وەک ئەوەی لە هەندێک کەناڵ بڵاوکراوەتەوە، بەڵکو بازرگانێکی گەورەی سووریایە و نزیکە لە بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا. بەرا قاترچی بەرپرسی گواستنەوەی نەوتی سووریایە، پشتیوانی دارایی "هێزە چەکدارەکانی مقاوەمە" دەکات.
بەپێی ئامارێکی ڕوانگەی سووری، لە ساڵی 2024 ئیسرائیل 54 جار زەویەکانی سووریای کردووەتە ئامانج، کە 39ی ئاسمانی و 15ی زەمینی بووە.
وەڵام بدەوه