کێ ئاگاداری ھێرشەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل بوو؟
حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕای گەیاند كە تاران بە واشنتۆنی ڕاگەیاندووە كەهێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل سنووردار دەبێت و بەرگریی لە خۆی دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران، کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵوێزە بیانییەکان لە تاران ئەمڕۆ یەکشەممە ڕای گەیاند ئێران بە ئەمەریکای ڕاگەیاندووە هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل " سنووردار " دەبێت و بەرگریی لە خۆی دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران هاوپەیمانەکانی ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بەوەی کە ڕێگری لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئێران دەکەن بۆ ئەوەی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکەن سەرکۆنەی هێرشی سەر کونسوڵخانەی وڵاتەكە لە دیمەشق بکەن و ئاماژەی بەوەش کرد " کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوا لە ئێران دەکات دان بەخۆ دابگرێ و دان بە تاوانەکانی ئیسرائیلدا بنێت." عەبدولڵاهیان گوتیشی: "دوودڵیی ئەنجوزمەنی ئاسایش لە دەرکردنی بەیاننامەیەک کە ئیدانەی بەئامانجکردنی کونسوڵخانەی ئێران دەکات لە دیمەشق بووە هۆی ئەوەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل یاساکان پێشێل بکات."
روونیشی كردهوه كە ئێران 72 كاتژمێر بەر لە هێرشەكە جگە لە ئەمەریكا دراوسێكانیشی ئاگادار كردووەتەوە.
وەڵام بدەوه