Kurdistan Press - وادەی ھێرشەکە ئاشکراکرا وادەی ھێرشەکە ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وادەی ھێرشەکە ئاشکراکرا

كەناڵی (سی بی ئێس)ی ئەمریكی لەسەر زاری بەرپرسانی باڵای سەربازی رایگەیاندووە، هێرشی ئێران بۆ سەر زۆر نزیكە و رەنگە ئەمڕۆ روو بدات.

ئەمڕۆ هەینی 12/4/2024، كەناڵی (سی بی ئێس)ی لێدوانی چەند بەرپرسێكی ئەمریكی بڵاو كردووەتەوە ئاماژەی بەوە كردووە، هێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل زۆر نزیكە و رەنگە ئەمڕۆ روو بدات.

هاوكات كەناڵی ئیسرائیل، بڵاوی كردووەتەوە، ئەمریكا كەشتی مووشەكی لە كەنارە ئاوییەكانی نزیك ئیسرائیل بڵاو كردووەتەوە بە ئامانجی بەرگریی كردن.

بەهۆی گرژییەكانی ئێران و ئیسرائیل، چەندین وڵاتی ئەورووپا، ئەمریكی و ئاسیایی داوایان لە هاووڵاتییان كردووە، تا كاتێكی نادیار سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەكەن.

كەناڵی 12ی ئیسرائیلی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، لەگەڵ وەزیری بەرگریی و بەرپرسە باڵاكانی سەربازی كۆ دەبێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ هێرشە چاوەڕوانییەكانی ئێران دەكات.

رۆژی یەكی نیسان 2024، هێرشكرایەسەر باڵەخانەیەكی نزیك باڵوێزخانەی ئێران لە سووریا، لە ئەنجامدا، دوو فەرماندەی باڵا، پێنج ئەفسەر و راوێژكاری سوپای پاسدارانی ئێران كوژران، لەوكاتەوە گرژییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە چووەتە قۆناخێكی نوێەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا