Kurdistan Press - سوریا داوایەکی ئێران ڕەتکردەووە سوریا داوایەکی ئێران ڕەتکردەووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوریا داوایەکی ئێران ڕەتکردەووە

بە گوێرەی هەواڵێکی کەناڵی حەدەسی عەرەبی، کە لە سەرچاوەیەکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ وەرگیراوە، دیمەشق ڕێگەی بە ئێران نەداوە تاران خاکەکەی بەکار بهێنێت بۆ تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل. 

ئەمڕۆ 11ی نیسانی 2024 کەناڵی حەدەس بڵاوی کردەوە، بەشار ئەسەد داوایەکی ئێرانی بۆ بەکارهێنانی خاکی سووریا بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل ڕەتکردووەتەوە، ئەمەش سەرەڕای تەبای و پتەوی پێوەندی نێوان تاران و دیمەشق، ئێستە ئێران ناچار بووە یان لە ڕێگەی لبنانەوە، یان لە خاکی خۆیەوە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ئێران بەڵێنی داوە لە خاکی خۆیەوە مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل بکات، بەڵام ئەوەی دەردەکەوێت لە ئازایەتی خۆی نییە لە ناو ئێرانەوە هێرش دەکات، بەڵکو پرسەکە بریتییە لەوەی کە تاران هیچ بژاردەیەکی تری لە بەردەستدا نییە بەپێز تر بێت لە هێرشی ڕاستەوخۆی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئیسرائیل. 

دوای ئەوەی ئیسرائیل پێگەی ئێرانی لە سووریا کردە ئامانج و سێ لە دیارترین فەرماندەکانی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی کوشت، ئێستە ئێران بەڵێنی داوە تۆڵەی هێرشەکە لە ئیسرائیل بکاتەوە و بەم دواییە خامنەی ڕابەری باڵای ڕژێمی ئیسلامی لە گوتاری جەژن بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی لە ئیسرائیل پشتڕاست کردەوە. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه